هەواڵ
هەپەگە هۆشداری دەداتە پارتی
 ئاڕاستە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "هێزەکانی عێراق و پارتی دەستیان بە جموجوڵ بەرەو ناوچەکانی گەریلا کردووە و لەو چوارچێوەیەدا هێرشیان کردووەتە سەر کامپەکانی گەریلا".

هەروەها باسی لەوەشکردووە "هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بۆ ئەوەى ئەو هێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن گولـلەى هۆشیارکردنەوەیان تەقاند".

لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو هێزانەى پەدەکە زرێپۆش، ئامبولانس، حەفارە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ناوچە سەختە شاخاوییەکانی تیادایە".

هەپەگە هۆشدار دەداتە پارتی و دەڵێت "ئەو هێزانە دەیانەوێت بێنە ناو مەیدانەکانی هێزەکانمان لە مەتینا، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەین، داوا لەو هێزانە دەکەین کە لە پشتەوە خنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و برا نەڕیژن، بۆیەش داواکەمان ئاراستەی گەل و هێزەکان دەکەین".
484 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/5/2021 11:20:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ