هەواڵ
میدیای یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوە
 ئاڕاستە
سەعات 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7-6-2021،لە بارەگای مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە وەفدی رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان کرا و لە نزیكەوە بارودۆخی هەڵبژاردن و داهاتووی ڕووداوەكان باسیان لێوەكرا.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کرا و سەرجەم بۆچوون و پێشنیارەكان چوونە خزمەتكردنی پرۆژەی داهاتووی هاوپەیمانی كوردستان كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنی 10-10-2021 دەكەن بۆ پەرلەمانی عیراق.

پێشتر لە رۆژی 22-5-2021 وەفدی مەكتەبی راگەیاندن سەردانی گردی زەرگەتیان كردبوو، لە نزیكەوە لەگەڵ ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەیان كرد.
107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/7/2021 4:53:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ