هەواڵ
تەندروستی سلێمانی هۆکاری بڵاوبونەوەی توشبوون بە سکچون و ڕشانەوەی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە
بەڕێوەبەرى تەندروستیی سلێمانى ئاشکرایکرد، ژمارەى توشبوون بە سکچوون سێ هێندە زیادیکردووە، هەروەها ڕاشیگەیاند ئاوی بیر و سەرچاوە سروشتیەکان هۆکارن بۆ بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە.
  
د. سەباح هەورامى ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "ئامارەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لەلاى ئێمە دروستکردووە، ئێستا ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان بەدەست سکچونەوە دەناڵێنن، ئەگەر دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆى بڵابوونەوەى کۆلێرا".  
  
وتیشى "یەکێک لە هۆکارەکان پەیوەندى بە وشکەساڵى و پەنابردنى خەڵک هەیە بۆ خواردنەوەى ئاوى بیر و ئەوەى نەشیاوە بۆ خواردن". 
  
سەباح هەورامى داواى لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بەدور بگرن لە بەکارهێنانى ئاوى نەشیاو بۆ خواردنەوە، بەتایبەتى ئاوى بیر و سەرچاوە سروشتییەکان.  
  
باسى لەوەشکرد، لەچەند رۆژى داهاتوودا ڕێژەى کلۆر بۆ ئاوى خواردنەوەى هاوڵاتییان بەرزدەکەنەوە، کە رێژەیەکى ڕێگەپێدراوە بەپێی ستانداردی جیهانی.

341 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2021 7:02:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ