دۆسیە
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان چۆن و بۆچی دامەزرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

نیو سەدە لەمەوبەر کۆمەڵە لەھەناوی کۆمەڵێك سەرکردەی گەنج و بوێر و ڕۆشنبیر و ڕۆڵەی بە جەرگ دروست بوو.

حیزبێکی چەپی کوردی بوو سەرەتاش بە نھێنی لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ دامەزرا ،ئەم کۆمەڵەیە لەلایەن ھەریەکە لە شەهید ئارام و نەوشیروان مستەفا و شەهاب شێخ نووری  دروستکرا، سەرەتاش بە نھێنی بوو چونکە بەشێك لەو سەرکردانەی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان کە ڕۆشنبیر و ڕیفۆرم خواز بوون و ھەڵگری بیرێکی چەپگەرایی بوون توانیان بە نھێنی شانە سەرەتایی و حەلقە ڕۆشنبیریەکانی کۆمەڵە دروست بکەن و دواتر بە بیرێکی نوێ و بە ھێزی بازوو بتوانن دیسانەوە خۆیان ڕێکبخەنەوە .

ئەم کۆمەڵە بۆیە دروستبوو تا لە زوڵم و ستەم و زۆرداری میر و ئاغا و دەرەبەگایەتی خەڵکی ڕزگار بکەن و مافی چەوساوە و جوتیار و کرێکار بدەن و یەکسانی بچەسپێنن ،نەوەک خۆیان ببنە بەشێك لە پەیڕەوانی فکری تاکڕەوایی و چەوسێنەر بن، ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ڕێکخراوێکی پێشکەوتووخوازی سەردەمیانە بوو هەڵگری بیرو باوەڕی مارکسی لینین بوو کە جگە لە خەباتی چەکداری و گیانفیدایی لەھەمان کات ڕێکخراو و خۆیان ڕێکخستبۆووە و تۆکمە بوون و خەباتی مەدەنی و چالاکی ناوخۆیی و کۆنفرەنسەکانی شاخیان ھەبوو.

قۆناغی دروست بوونی کۆمەڵە، قۆناغی دروست کردنی سەرکردە بوو بە مانایەك سەرکردە لە چۆنێتی سیاسەت کردن و مامەڵە و ئاستی ڕۆشنبیری ،هەروەها قۆناغێکی گرنگ و کاریگەر بوو چونکە دواتر هێزێکی کاریگەر بوون لە پێکهێنان و دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و خاوەنی گەورەترین دەنگ و پێگەی جەماوەری بوون لە کوردستانی عێراق .

لە گرنگترین بڵاوەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران کە لەو کاتەدا دەریاندەکرد شەرارە و ڕێبازی نوێ بوو.

کۆمەڵەی ڕەنجدەران لە ڕاپەڕین و کۆتایی ساڵی ۱۹۹۱ بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا لە کۆنفرانسێکدا بڕیاردرا بە تواننەوەی کۆمەڵەکە لە ناو یەکێتی نیشتیمانیدا ،هەتا لە یەکەمین کۆنگرەی یەکێتیدا لە سەرەتای ساڵی ۱۹۹۲ بە تەواوەتی چوونە نێو یەکێتی نیشتیمانییەوە.
مام جەلال ،کە داینەمۆی شۆڕش و خەباتی یەك لەدوایی یەك و نەپساوەی بێووچانی کوردایەتی بوو تا دواساتی بۆ ئامانجە ڕەوا و ڕێبازێکی ڕوون تێیکۆشی و دیارترینی ئەو قۆناغە بوو.

391 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 12:33:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ