هەواڵ
هەفتەی داهاتوو نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت
 ئاڕاستە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لەنوسراوێکدا باسی لەوەکردووە، بڕیاریدا بڕی دراوی بیانیی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ بانک و کۆمپانیاکان، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار و بەدەستهێنانی چەند ئامانجێکی سیاسیی ئابووری.

بەگوێرەی نوسراوەکەش، لەمەودوا پشکی بانکەکان بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلاری هەفتانە، کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراویش کە دابەشبوون بەسەر سێ کۆمەڵەدا، تیایدا کۆمەڵەی یەکەم هەفتانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی دوەم ٧٥٠ هەزار دۆلاری هەفتانەیە و کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی C ٧٠هەزار دۆلاری هەفتانەیە.

لەسەر بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراقیش، شارەزایانی بانکیش پێشبینی دابەزینی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دەکەن بەجۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٦ هەزار دینار دادەبەزێت.
1696 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 3:53:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ