هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ یادێکی وەفا بۆ هێرۆ خان ئەنجام دەدرێت
 ئاڕاستە

بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایکبوونی ژنە تێکۆشەر و خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئێوارەی ئەمرۆ ١٢/٦/٢٠٢١ کاتژمێر (٥) ی ئێوارە لە مۆزەخانەی سەرای سلێمانی یادێکی وەفا ساز دەکرێت.


لە یادەکەدا چەند کارێکی هونەری پێشکەش دەکرێت و پانۆرامایەک بۆ هێرۆ خان و ژمارەیەکی زۆر لە ژنە پێشمەرگە و تێکۆشەر و شۆڕشگێرەکان کە لەلایەن (چۆڤین طاهیر) ئامادەکراوە نمایش دەکرێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە بە هێرۆ خان ناسراوە لەساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە و هاوسەری سەرۆکی پێشووی عێراق مام جەلال تاڵەبانی و کچی نوسەر و ڕۆشنبیری ناوداری کورد، ئیبراهیم ئەحمەدە.

259 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2021 11:58:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ