هەمەڕەنگ
یاسا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی‌ شاژنه‌ ئێلیزابێس
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

شاژنه‌ ئێلیزابێسی‌ ته‌مه‌ن 92 ساڵ شاژنی‌ به‌ریتانیا كۆمه‌ڵێك یاسای‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی‌ له‌نێو كۆشكی‌ شاهانه‌ی‌ به‌ریتانیا جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كات ، پێویسته‌ كه‌سانی‌ چوارده‌وری‌ په‌یڕه‌وی‌ یاساكانی‌ بكه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزا ده‌درێن و دوور ده‌خرێنه‌وه‌ له‌ كۆشكی‌ شاهانه‌ی‌ شاژن .

له‌خواره‌وه‌ با ئاشنا بین به‌ كه‌مێك له‌و یاسایانه‌ی‌ شاژن :-
*له‌كاتی‌ ڕۆشتنی‌ هیچ كه‌س بۆی‌ نییه‌ پێشی‌ بكه‌وێت ، به‌لاَم دۆناڵد ترامپ ئه‌و یاسایه‌ی‌ شكاند و پێشی‌ شاژن كه‌وت.
*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ژه‌می‌ ئێواران برنج و په‌تاته‌ و پاستا بخورێت ، نه‌ خۆی‌ و نه‌ چوارده‌ووری‌ بۆیان نییه‌ بیخۆن .
*شاژن ڕقی‌ له‌بۆنی‌ سیره‌ و نابێت هیچ ژه‌مێك سیر بكرێته‌ خواردنه‌كانه‌وه‌ .
*كاتێك شاژن له‌ نان خواردن ده‌بێته‌وه‌ ده‌بێت هه‌مووان ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌ نان خواردن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێریش نه‌بووبن .

271 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 10:50:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ