هەواڵ
لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی تیک تۆک پۆلیس 6 گەنجی دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی لە قەزای کەلار شەش گەنج گرتەیەکی ڤیدیۆی یان بڵاویان کردەوە  کە تێیدا سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن پۆلیس هەر 6 کەسەکەی دەستگیرکرد .


مقدەمی مافپەروەر ، عەلی جەمال قدووری ، وتەبێژی  پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند "دوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆیەک لە تیک تۆک کەتێیدا چەن گەنجێک لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لەمارکێتێک سوکایەتی بەگەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن ،دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بەسکاڵاکار کردوە " .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا " لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر هەرشەشیان بەپێی مادەی ( 2 )ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون " .
510 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 9:57:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ