هەمەڕەنگ
بزانه‌ به‌رزترین خانم بالاَی‌ گه‌یشتۆته‌ چه‌ند!!!
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ئیلیسان سێلفا خانمێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی به‌رازیلیه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ به‌رزترین باڵاكانی جیها هه‌ژمار ده‌كرێت و كاری نمایش ده‌كات، له‌ ئێستادا باڵای دوو مه‌تر و سێ سم ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ساڵی 2010 دوای چه‌ندین پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی وه‌ره‌مێكه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می هۆڕۆمۆنی گه‌شه‌ی هه‌یه‌ به‌رده‌وام باڵای زیاد ده‌كات، به‌گوێره‌ی هه‌واڵی چه‌ند ماڵپه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ئه‌م خانمه‌ به‌رازیلیه‌ به‌ خاوه‌نی به‌رزترین باڵا وه‌ك خانمێك ناوده‌برێت.
له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئیلیسان باس له‌ چیرۆكی ژیانی ده‌كات و ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی ئاسان نه‌بووه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام رووبه‌رووی قسه‌ی ناخۆش و وشه‌ و نازناوی دڵ برینداركه‌ر بووه‌ته‌وه‌ و پێیان وتووه‌ "زه‌ڕافه‌ یاخود عه‌مود".
له‌ ساڵی 2015 ژیانی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنێت له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ته‌مه‌نی 31 ساڵ به‌ناوی فرانسیناڵد و كه‌ باڵای 163 سم و ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت "كه‌وتمه‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ چونكه‌ تاكه‌ كه‌س بوو وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم".

255 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2021 11:01:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ