هەواڵ
کاتی ھاتنی پارەکەی بەغدا ئاشکراکرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند ، شایستەی دارایی شەش مانگی ئەمساڵ بۆ هەرێم دەنێردرێت کە بۆ هەر مانگێک ٢٠٠ ملیار دینارە و دەشڵێت، "ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ بگاتە هەرێم."


بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛  "پێشبینیی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، شایسته‌ داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك ٢٠٠ ملیار دیاره‌ بگاته‌ هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نه‌یه‌ت ئه‌وا به‌ چه‌ند قۆناغێك دێت ".

ئاماژەی بەوەشكرد؛  "له‌ باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌، هه‌ندێك لایه‌ن بیانوویان ده‌هێنایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌موو زانیارییه‌كانی پێشكه‌ش كرد، دوێنێ دیدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەنجامدا و پێی وتین دوو تیممان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چاودێری هه‌رێم سه‌رقاڵی كارن بۆ وردبینی و له‌ كاره‌كان رازی بوون".


باسی لەوەشکرد؛  "بڕیاره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت و پێویسته‌ ترلیۆنێك و ٢٠٠ ملیۆن دینار له‌ به‌غداوه‌ بێت و دیار نییه‌ كه‌ی پاره‌كه‌ ده‌گات".

 دەشڵێت؛ " ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ بگاتە هەرێم".

 وتیشی؛ " ره‌نگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نه‌یه‌ت و به‌ دوو یان سێ قۆناغ بێت، ئه‌وی دیكه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ بنێردرێت".



504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2021 9:18:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ