هەواڵ
فراكسیۆنی یەكێتی داوای كۆتایی هێنان بەلێبڕینی موچە دەكات
 ئاڕاستە
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند هەر لەسەرەتاوە بۆچوون و سیاسەتی یەكێتی بە ئاڕاستەی ئەوبوو كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن، بەوپێیە بەغدا قوڵایی ستراتیژییە بۆ هەرێمی كوردستان و مافەكانی خەڵكی كوردستان لەپایتەختەوە گەرەنتی دەكرێن.

 زیاد جەبار راشیگەیاند دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی مانگانە بڕەپارەیەك لەلایەن بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیكەی 74 دۆلار، وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكەن  كۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت و حكومەت سەرجەم داهاتەكانی كۆبكاتەوە و  كاری لەپێشینەی دابەشكردنی مووچە بێت بەبێ لێبڕین.

جێی باسە شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١.

191 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2021 4:01:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ