تەندروستی
ئاوا برنج بخۆیت له‌ كێش و ته‌ندروستی مه‌ترسه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

برنج یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و زۆربه‌ی كابانه‌كان هه‌موو ڕۆژێك ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرنگه‌ برنج پێش لێنانی سێ بۆ چوار جار بشۆرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆز و نیشاسته‌ی پێوه‌یه‌تی لێبێته‌وه‌ و خواردنێكی ته‌ندروست ده‌ربچێت.

هه‌موو جۆره‌ برنجێك به‌تایبه‌ت برنجی ده‌نك درێژ پێویسته‌ پێش لێنانی سێ بۆ چوار جار بشۆرێته‌وه‌، چونكه‌ ڕاسته‌وخۆ لێنانی برنج و نه‌شۆردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆز و نیشاسته‌ی پێوه‌یه‌تی ناڕوات، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ڵماندنه‌وه‌ له‌سه‌ر برنجه‌كه‌ زیاتر ده‌نیشێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  برنجه‌كه‌ له‌كاتی لێنانیدا ناشرین ده‌رده‌چێت، له‌ هه‌مان كاتدا زیانی ته‌ندروستیشی ده‌بێت، كه‌ هۆكاره‌ بۆ قه‌ڵه‌وبوون له‌ ئه‌نجامدا گرفته‌كانی دڵ و سوڕی خوێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌وانه‌شی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ئاستی شه‌كر له‌ خوێنیاندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
لێنانی‌ برنج به‌شێوه‌ی‌ پلاَو زۆر ته‌ندروسته‌ ، وه‌ك له‌ شێوه‌ی‌ قبوڵی‌ لێی‌ بنێیت ، چونكه‌ پلاَوو به‌گشتی‌ هه‌موو نیشاسته‌ی‌ برنجه‌كه‌ ده‌بات ، ئه‌و كات زیاده‌ خۆریش له‌ خواردنی‌ برنجدا بكه‌یت زیانی‌ ته‌ندروستی‌ لێ‌ ناكه‌وێته‌وه‌ .
425 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2021 11:20:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ