هەمەڕەنگ
ئه‌مه‌ ببیستی‌ ..ئیتر گوێ‌ له‌ گۆرانی‌ ناگریت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ گوێگرتن له‌ مۆسیقا پێش خه‌وتن، ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌و دۆخه‌ی كه‌ به‌رده‌وام گۆرانییه‌كه‌ له‌ مێشكتدا بمێنێته‌وه‌ و دووباره‌بێته‌وه‌.

به‌شێك له‌ پسپۆڕانی ته‌ندروستی  له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش خه‌وتن گوێ له‌ مۆسیقا ده‌گرن به‌ده‌ست «كرمی گوێچكه‌»وه‌  ده‌ناڵێنن، كه‌ دۆخێكه‌ به‌رده‌وام هه‌مان وشه‌كانی ناو گۆرانییه‌كه‌ له‌ مێشكدا ده‌مێنێته‌وه‌ و  له‌بیرچوونه‌وه‌ و ڕزگاربوون لێی سه‌خت ده‌بێت، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی بێخه‌ویت ده‌كاته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كرمی گوێچكه‌یان هه‌یه‌ شه‌وان ( یه‌ك جار یان زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا) شه‌ش هێنده‌ی كه‌سانی ئاسایی ڕووبه‌ڕووی ناڕێكی شێوازی خه‌ویان ده‌بنه‌وه‌.
زۆربه‌مان شه‌وان گوێ‌ له‌ گۆرانی‌ و مۆسیقا ده‌گرین به‌ هتفۆن ، دووچاری‌ ئه‌م باره‌ش بوینه‌ته‌وه‌ كه‌ مێشكمان به‌رده‌وام ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ ، پێویسته‌ به‌ هیچ جۆرێك شه‌وان گوێ‌ له‌ گۆرانی‌ و مۆسیقا نه‌گرین چونكه‌ ئه‌و جووڵه‌یه‌ی‌ كه‌له‌ گوێچكه‌دا دروستی‌ ده‌كات له‌ مێشكیشدا دروستی‌ ده‌كات ، هه‌ربۆیه‌ مێشكیش ئه‌و باره‌ ئارامییه‌ له‌ده‌ست ده‌دات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ خه‌وزڕان.
218 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2021 12:20:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ