هەواڵ
ڕزگار عه‌لى وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستنیشانكرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن


یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ،ڕزگار عه‌لى وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستنیشانكردو هەر ئه‌مڕۆش ده‌ست به‌كاربوو.

محمد دوشیوانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، ڕزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) وەکو سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین دەستبەکار بوو .

محمد دوشێوانى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كى ده‌ستبه‌كاربونى رزگار عه‌لى له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى حزبیدا ئه‌وه‌شى ڕایگەیاندووە:"بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژارنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق رزگار عه‌لى ده‌ستنیشانكراوه‌ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له‌وناوچانه‌و ئه‌مرۆ یەکەمین کوبوونەوەیان لە بارەگای مەڵبەندی کەرکوک ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا بڕیار و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)ی بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق ڕوونکرایەوە و ڕاگەیەندرا یەکێتی ناوچەکانی بەسەر چەند میحوەرێک دابەشکردووە".

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕزگار عەلی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی یه‌كێـتى لە کەرکوک و سەڵاحەدی ڕاشیگەیاند "دابەشکردنی ناوچەکانی کوردستان و عێراق بەسەر میحوەرەکاندا لەلایەن هاوسەرۆکانی یەکێتیەوە بڕیاری لەسەر دراوه"‌.
127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2021 10:35:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ