ئابوری
خشته‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان ئاشكرا دەكات، هاوكات باس لەگۆڕانكاری لێبڕینی مووچەش دەكات لەمانگی داهاتووەوە.

ڕۆژی چوارشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و لیوای نەوت دابەشدەكرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە 1/7/2021 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەك شەممە 4/7/2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.

ڕۆژی دوو شەممە 5/7/2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت، وەزارەتەكانی (كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانەسروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوەو گەیاندن) لەگەڵ مووچەی (خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین).

بەپێی ئەو خشتەی ی لەوەزارەتی داراییەوە دەست کەوتوە لە ڕۆژی سێ‌ شەممە 6/7/2021 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن)

ڕۆژی چوارشەممە 7/7/2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت ”سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە”.

ڕۆژی پێنج شەممە 8/7/2021 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دێت.
4420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2021 9:53:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ