هەمەڕەنگ
سه‌رباری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی‌ دوای‌ شووكردنی‌ به‌بازرگانێك له‌یه‌ك جیا بوونه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

جاستن جێدلیكا له‌دایكبووی ساڵی 1980 ناسراوه‌ به‌ بوكێك له‌ مرۆڤ، خه‌ڵكی سلۆڤاكیایه‌ و له‌ ئه‌مریكا نیشته‌جێیه‌، له‌پێناو گۆڕینی روخسار و جه‌سته‌ی بۆ هاوشێوه‌ی بوكێك نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی زۆری ئه‌نجامداوه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌.

سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆرانی وتن، پاشان خودی خۆی بڕیار ده‌دات گۆڕانكاری له‌ خۆیدا بكات به‌بێ ره‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت دایك و باوكی، به‌پێی زانیارییه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لوت و سنگ و شان و برۆ و چه‌ناگه‌ و روومه‌ت و لێوه‌كان و ماسولكه‌كانی ئه‌نجامداوه‌ و هیچ موویه‌كیش به‌ جه‌سته‌ و روخساریه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ، به‌ڵام ژماره‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی جوانكاری به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ده‌گۆڕێت و هه‌ندێك ده‌ڵێن زیاتر له‌ 700 و هه‌ندێكی دیكه‌ ده‌ڵێن 200-300.
جاستن جێدلیكا منداڵی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌تی و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی زۆر باوه‌ڕی به‌ ئاینی مه‌سیحیه‌ت و بابه‌ته‌ رۆحانیه‌كان هه‌یه‌، هاوره‌گه‌ز خوازه‌ و ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌ له‌گه‌ڵ پیاوێكی بازرگان له‌ ساڵی 2014، به‌ڵام دوای دوو ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان جیاده‌بنه‌وه‌.

1624 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2021 11:00:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ