کۆمەڵایەتی
چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش و ئاسووده‌ ده‌كه‌یت؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئه‌ركی هه‌ردوولایه‌ كه‌ دڵی یه‌كدی خۆش بكه‌ن و هه‌میشه‌ له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری یه‌كدی هه‌ولبده‌ن و ژیانێكی خۆش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، كه‌واته‌ ئه‌و رێگایانه‌ چین كه‌ واده‌كات دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆش و ئارام بكات؟

*پێشوازی كردن له‌ یه‌كدی، چونكه‌ سه‌رده‌می ئێستا به‌ گشتی خانمان و پیاوان كارده‌كه‌ن و گرنگه‌ هه‌ردوولا به‌په‌رۆشه‌وه‌ به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ به‌خێرهاتنه‌وه‌ و پێشوازی له‌ یه‌كدی بكه‌ن.
*ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز بۆ هاوسه‌ری ژین باشترین رێگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر بده‌یت، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له‌رێگه‌ی قسه‌ی خۆش و ده‌ربڕینی جوان بێت و هه‌روه‌ها پێویسته‌ هاوسه‌ره‌كان له‌نێوان خۆیان به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی (خۆشم ده‌وێی) به‌كار بهێنن.
*پێویسته‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز چ پیاو یان ژن روون و راست بێت له‌ قسه‌كردن و راستگۆیی بنه‌مای سه‌ره‌كیه‌ بۆ خۆشبه‌ختی هه‌ردوولا.
*چه‌ند كارێكی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌نجامی بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هاوژینه‌كه‌ت خۆش بكه‌یت له‌وانه‌ش سوپرایز واتا پێشكه‌ش كردنی دیارییه‌ك و مه‌رج نییه‌ ئه‌م دیاریه‌ زۆر گرانبه‌ها بێت.

690 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2021 10:35:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ