تەندروستی
تا هاوین ماوه‌ ..خوو به‌ره‌ مه‌له‌ كردن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌‌گه‌‌ڵ گه‌‌یشتنی وه‌‌رزشی گه‌‌رما مه‌‌له‌‌كردن له‌‌ نێو گشت جۆره‌‌كانی وه‌‌رزشدا لایه‌‌نگری زۆری هه‌‌یه‌‌. مه‌‌له‌‌كردن و چالاكی له‌‌ش ده‌‌بێته‌‌ هۆی ئه‌‌وه‌‌ی كه‌‌ مرۆڤ هه‌‌ست به‌‌ خۆشی بكات و دڵه‌‌ڕاوكێ و خه‌‌مۆكی كه‌‌م بكاته‌وه‌ و خه‌‌و باشتر بكات. مه‌‌له‌‌ كردن ده‌‌بێته‌‌ هۆی چالاكی دڵ و ماسولكه‌‌كان و دابه‌‌زینی چه‌‌وری، له‌‌كاتی مه‌‌له‌‌كردندا هیچ جۆره‌‌ په‌‌ستانێك له‌‌لایه‌‌ن زه‌‌ویه‌‌وه‌‌ نامێنێت و ئه‌‌وه‌‌ش جومگه‌‌كان له‌‌ په‌‌ستان و لێك كشان دوورده‌‌خاته‌‌وه‌‌.

هه‌روه‌ها مه‌‌له‌‌كردن هیچ په‌‌ستانێك ناخاته‌‌ سه‌‌ر له‌‌ش و مرۆڤ ده‌‌توانێت تا ته‌‌مه‌‌نی 100 ساڵیش مه‌‌له‌‌ بكات، ئه‌‌وانه‌‌ی دووچاری پێكان ده‌‌بن ده‌‌توانن وه‌‌كو چاره‌‌سه‌‌ر سوود له‌‌ مه‌‌له‌‌كردن وه‌‌ربگرن، به‌‌تایبه‌‌تی ئه‌‌گه‌‌ر پێكانه‌‌كان له‌‌به‌‌شی خواره‌‌وه‌‌ی له‌‌ش بێت. هه‌‌روه‌ها بۆ پاراستنی ته‌‌ندروستی له‌‌‌ش زۆر گرنگه‌‌.
له‌‌به‌‌ر ئه‌‌وه‌‌ی به‌‌رگری ئاو ده‌‌بێته‌‌ هۆی ئه‌‌وه‌‌ی كه‌‌ ماسولكه‌‌كان به‌‌بێ هیچ په‌‌ستانێك له‌‌سه‌‌ر ئاو به‌‌باشی كار بكه‌‌ن و بۆ ئه‌‌وانه‌‌ی كه‌‌ چالاكی رۆژانه‌‌یان كه‌‌مه‌‌ و كێشیان زۆره‌‌ مه‌‌له‌‌ كردن باشترین شێوازه‌‌ بۆیان.
مه‌‌له‌‌ كردن ده‌‌بێته‌‌ هۆی سوتانی كالۆری به‌‌ ڕێژه‌‌ی 500-650 كالۆری له‌‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌‌وه‌‌ش په‌‌یوه‌‌سته‌‌ به‌‌وه‌‌ی كه‌‌ ماوه‌‌ی مه‌‌له‌‌كردن چه‌‌نده‌‌.

158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2021 12:27:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ