هونەر
هونه‌رمه‌نده‌ چاو پیسه‌كه‌ی‌ ئیمارات زیاتر له‌ 60 كیلۆی‌ دابه‌زاندووه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

حسێن جاسمی له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خاوه‌نی كێشێكی زۆر و قه‌ڵه‌ویه‌كه‌ی له‌ راده‌به‌ده‌ر بوو، به‌جۆرێك كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت سییه‌كان و هه‌ناسه‌دانی و پزیشك پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌بێت كێشی به‌ ته‌واوی دابه‌زێنێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان حسێن جاسمی نه‌شته‌رگه‌ری بچوك كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ پاشان لابردنی چه‌وریه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌كات و 60 كیلۆ له‌ كێشی داده‌به‌زێنێت، پاشان ده‌ست به‌ سیستمی و لایف ستایلی ژیانێكی ته‌ندروست ده‌كات له‌ خواردن و وه‌رزش كردن.
حسێن جاسمی به‌ گۆرانیبێژێكی چاوپیس ناوده‌برێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی لوبنان له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وتی "لوبنان له‌ تویتێكیدا نووسی تا كۆتایی دونیا ئاشقی لوبنانم" ئه‌مه‌ش وایكرد وابڵاوبێته‌وه‌ كه‌ كه‌سێكی چاوپیش و ده‌م شومه‌، هاوكات له‌ رابردوودا گۆرانیه‌ك بۆ دایكی ده‌ڵێت، به‌ڵام هه‌مان ساڵ پاش وتنی گۆرانییه‌كه‌ دایكی ده‌مرێت، پاشان گۆرانییه‌ك بۆ لیبیا ده‌ڵێت به‌ڵام پاش گۆرانییه‌كه‌ی شۆڕش له‌ لیبیا سه‌رهه‌ڵده‌دات و حكومه‌ت ده‌ڕوخێت.
دواتر گۆرانییه‌ك بۆ به‌رشه‌لۆنا ده‌ڵێت كه‌ هه‌موو گوێبیستی بووین، پاش گۆرانییه‌كه‌ به‌رشه‌ یارییه‌كه‌ ده‌دۆڕێنێت.

1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/13/2021 12:47:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ