کۆمەڵایەتی
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ مانای وایه‌ ته‌مه‌ن درێژیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌رانی‌ زانكۆیه‌كی‌ دانیمارك ئه‌نجامدراوه‌، ، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون، زیاتر ده‌ژین.

له‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ خانمان نزیكه‌ی 6 بۆ 8 ساڵ زیاتر ده‌ژین به‌ به‌راورد به‌ پیاوان.
هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دوای 33 ساڵی منداڵیان ده‌بێت زیاتر ده‌ژین، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ سیستمی زاوزێی خانمانه‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌تا كێشی جه‌سته‌ زیاتر بێت مه‌ترسی زیاتر بۆ سه‌ر ژیان ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان هاوسه‌نگه‌ زیاتر ده‌ژین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌و نین به‌ڵام چه‌وری ورگیان هه‌یه‌، مه‌ترسی توشبونیان به‌ نه‌خۆشی دڵ هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌مه‌ن درێژی، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وری ورگیان نییه‌ زیاتر ده‌ژین.
ماوه‌ی نوستن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌ن هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له‌ 5 بۆ 7 كاتژمێر ده‌خه‌ون به‌رێژه‌ی %12 ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌متر بژین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی راست به‌كارده‌هێنن، ته‌مه‌نیان درێژتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی چه‌پ به‌كارده‌هێنن.

870 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/17/2021 10:07:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ