هەمەڕەنگ
چۆن واده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت له‌ داهاتوو متمانه‌ی به‌ خۆی هه‌بێت؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ له‌ئه‌ستۆی دایك و باوكانه‌ بریتیه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و باش، ئه‌م جۆره‌ په‌روه‌رده‌كردنه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ منداڵه‌كه‌ متمانه‌ی ته‌واوی به‌خۆی هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ندێك بابه‌ت ره‌فتار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، كه‌واته‌ ئه‌و رێنماییانه‌ چین؟

*پێویسته‌ له‌سه‌ر دایك و باوكان له‌ ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا منداڵه‌كانیان رابێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشت به‌خۆیان ببه‌ستن له‌ ھه‌ندێك كار و كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ له‌لای خۆیان دروست بكه‌ن چ كچ بێت یان كوڕ، هه‌روه‌ها فێریان بكه‌ن چۆن جله‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن و چ جۆره‌ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه‌ و چ جۆره‌ ئه‌ركێكیان له‌ماله‌وه‌ ده‌بێت و نابێت له‌ هه‌موو شتێك پشت به‌ دایك و باوكیان ببه‌ستن .
*پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان و باوكان به‌ شێوه‌یه‌كی باش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان بكه‌ن و له‌رێگه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌ كه‌سایه‌تی كچه‌كانیان بونیات بنێن و وایان لێبكه‌ن متمانه‌ی ته‌واویان به‌خۆیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز و متمانه‌ پێكراویان هه‌بێت .
*له‌وانه‌یه‌ له‌هه‌ندێك خێزان دوو جۆر په‌روه‌رده‌ هه‌بێت، بۆ نموونه‌ باوكه‌كه‌ كه‌مێك ره‌ق بێت و دایكه‌كه‌ نه‌رم و نیان بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌یه‌ ، لێره‌دا منداڵه‌كان باجی ئه‌م جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌ ده‌ده‌ن ، چونكه‌ كه‌سایه‌تی یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌ خۆشه‌ویستتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌مه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان بۆ په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كانیان یه‌ك ره‌وت بگرنه‌ به‌ر و هه‌ردووكیان له‌سه‌ری كۆك بن .
*پێویسته‌ دایكان و باوكان به‌م شێوه‌یه‌ منداڵه‌كانیان قبول بكه‌ن كه‌ هه‌یه‌ ، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ناكرێت تۆ داوا بكه‌یت له‌ منداڵه‌كه‌ت نموونه‌یی بێت له‌ هه‌موو شتێك له‌كاتێكدا خۆت ئه‌م كاره‌ت پێناكرێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان و باوكان ستایشی كاره‌كانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و گرنگی به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بده‌ن، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ هۆكاره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی متمانه‌ به‌ خۆیان.
*منداڵه‌كه‌ت به‌ كه‌سی دیكه‌ به‌راورد مه‌كه‌ ، چونكه‌ هه‌ر مرۆڤێك و كه‌سایه‌تی جیاوازی خۆی هه‌یه‌ .

216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/17/2021 10:53:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ