وەرزش
وه‌رزش زۆر ده‌كه‌یت ؟ زیانه‌كانی‌ وه‌رزش كردن له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

وه‌رزش كردن بێگومان یه‌كێك له‌ باشترین رێگاكان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی جه‌سته‌ به‌ڵام زێده‌ڕۆیی له‌م كاره‌شدا ده‌توانێ هه‌ندێك زیانی لێبكه‌وێته‌وه‌. ئێستا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ وه‌رزش كردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر چییه‌؟

ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ندێك فاكته‌ری وه‌كوو ته‌مه‌ن، دۆخی ته‌ندروستی و جۆری وه‌رزش و راهێنانه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌گشتی، كه‌سانی گه‌وره‌ساڵ ده‌بێ هه‌فته‌ی 5 كاتژمێر وه‌رزشی سووك و یان 2 كاتژمێر و نیو وه‌رزشی قورس ئه‌نجام بده‌ن. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ زێده‌ڕۆیی كردن له‌م راده‌یه‌ی باسی لێوه‌ كرا، سوودێكی زیاتر به‌ جه‌سته‌ ناگه‌یه‌نێت. توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوازه‌ ده‌ریخستووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشه‌ سووك و مامناوه‌نده‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌نیسبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن كه‌متر له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی مه‌رگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌. به‌ڵام له‌ وه‌رچه‌رخانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌ قورسه‌كاندا، به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كه‌سانی وه‌رزش ناكه‌ن تووشی مه‌ترسیی نه‌خۆشی و دواجار مه‌رگ ده‌بن.
وه‌رزشه‌ قورسه‌كان رێگه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار خۆش ده‌كات، دیواری ماسولكه‌كان ئه‌ستوور ده‌كات و هۆكاره‌ بۆ برینداربوونی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌. ئه‌م مه‌ترسییه‌ زیاتر رووبه‌ڕووی ئه‌و ژنانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو رۆژێك به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌رزشه‌ قورسه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2021 11:50:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ