هەواڵ
پۆلیس هۆشداری دا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی ئاڕاستە نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین هۆشداری بە هاوڵاتیانی پشدەر دەدات و سەرپێچی کاران ڕووبەڕی یاسا دەکاتەوە .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە "سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری قەزای پشدەر ئاگادار دەکەینەوە هەر کەسێک پاشەڕۆی ئاژەڵ بکاتە ئاوی زێی بچوک یان لە دەوروبەری ئاوەکە فڕێی بدات یاخود لەوێ ئاژەڵ سەرببڕێ ئەوە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بۆ هەمان مەبەست هێزەکانمان لە قەڵادزێ و قەزای پشدەر بە ناحیەکانیشەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ چاودێریکردنی چڕی ئاوی زێی بچوک " .

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە " سبەینێ کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان هێزەکانمان بە جلی سەربازی و مەدەنی بەدرێژای ئەو سنورەی دەکەوێتە قەزای پشدەر چاودێری زێی بچوک دەکەن و هاوڵاتیانیش ئاگادار دەکەینەوە هەرکەسێک سەرپێچی کرد هێزەکانمان ئاگادار بکەنەوە ، وەک لای هەموان ئاشکرایە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی قەڵادزێ لە ئاوی زێی بچوک و لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی خاس دابیندەکری، بۆیە پیس بوونی ئاوەکە دەبێتە هۆی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی و بەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتوانی شارەکە دروست دەکات ".
248 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/19/2021 3:07:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ