هەواڵ
لە روداوێکی شەڕکردندا 5 کەس بەهۆی بەدەمانچەو چەقۆ بریندار بوون
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمشەوی ڕابردوو لەناو شاری ڕانیە لە نێوان چەند کەسێکدا شەڕ ڕوویدا و بەهۆی بەکارهێنانی دەمانچەو چەقۆوە 5 کەس بریندار بوو ، بەشێک لە بریندارەکان ئاسەواری فیشەک بەسەر جەستەیانەوە دیارە .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ڪاتژمێر 11:30 شەوی ڕابردوو هێزەڪانمان لە بنڪەی پۆلیسی فریاڪەوتنی ڕانیە و بنڪەی پۆلیسی ڪێوەڕەش ئاگادارڪرانەوە لە ڕووداوێڪی شەڕڪردن لە شاری ڕانیە نزیك قوتابخانەی ڕەوەند لە ئەنجامی شەڕەڪەدا پێنچ ڪەس بریندار بوون ، کە ڕووداوەکە بەم شێوەیە، لایەنی یەڪەمی شەڕەڪەدا ڪە ژمارەیان چوار ڪەس بووە و تەنیا یەک ڪەس برینداربووە بەناوی (ز، ح، س) لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰۰ لە ڕەگەزی نێر پیشە ڪاسب دانیشتووی ڕانیە ڪە پاش ئەوەی بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و چارەسەری پێویستی بۆ ڪرا، بە ووتەی خۆی لە لایەن چوارڪەس لە لایەنی دووەمی شەڕەڪە بە چەقۆ هێرشی ڪراوەتەسەر و بریندار بووە، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشڪی دایە " .


ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "لە لایەنی دووەمی شەڕەڪەدا ڪە ئەوانیش ژمارەیان چوار ڪەس بووە و هەرچواریان بریندار بوون بەناوەڪانی ( ئ، ع، ط) لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰۲ لە ڕەگەزی نێر پیشە ڪاسب (ش، ع، أ) لەدایڪبووی ساڵی ۲۰۰۳ لە ڕەگەزی نێر پیشە ڪاسب(د، خ، و) لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰۲ لە ڕەگەزی نێر پیشە ڪاسب (م، أ، خ) لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە ڪاسب پاش ئەوەی چارەسەر پێویسیان بۆ ڪراوە لە نەخۆشخانە، بە وتەی خۆیان لەلایەن هەر چوار ڪەسی لایەنی یەڪەمی شەڕەڪە هێرشیان ڪراوەتە سەر بە چەقۆ و دەمانچە و بەهۆیەوە بریندار بوون " .

وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو " کەسێ ڪەسەڪەی تری لایەنی یەڪەمی شەڕەکە پێش گەیشتنی هێزەڪانمان بۆ شوێنی ڕوداوەڪە لە شوێنی ڕوداوەڪە ڕایان ڪردووە و لە ئێستادا لە هەوڵی دەستگیرڪرندیانداین ، وەلە
ئێستادا سەرجەم برینداران لە ژێر چاودێری پزیشڪدان لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و پاش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە دەرڪەوت ڪە شوێنەواری چەقۆ و فیشەڪ بەسەر جەستەی پێنج بریندارەڪانەوە هەیە ،
هەروەها باسی لەوەشکرد ، بە پێ ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەڪان دەرڪەوتووە ڪە هۆڪاری شەڕەڪە لەسەر دەمەقاڵێی نێوان هەردوو لایەنی شەڕەڪە بووە. مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبارانی سەرەوە بە پێی مادەی ٤۱۳ لە یاسای سزادانی عیراقی و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەڪە بەردەوامە" .
544 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2021 3:05:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ