هەواڵ
لە سەر سکاڵای هاوڵاتییەک دوو کەسی دەستگیرکران.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتی یەک و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن ، دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانداناوە .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند"لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) کە بەوتەی خۆی ،لەماڵەکەیدا لەچوارقوڕنە( 1100 ) هەزار و سەد دۆلاری لێ دزراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەدواداچون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر 2 کەس دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان کە بەوتەی خۆیان "ئەوان چونەتە سەرماڵی سکاڵاکار و دزییان لێکردووە".

ناوبراو وتیشی"وە دەستیش گیراوە بەسەر (700 و 38000) دیناری عێراقی و مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن)، تۆمەتباران کە بریتین لە ( ب.پ.ع ) لەدایک بووی ساڵی 2003 وە (ع.ک.ع) لەدایک بووی (2001) لە ئێستادا بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

70 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2021 2:50:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ