هەواڵ
تەندروستی ، 22 توشبووی تری کۆرۆنا گیانی لەدەستدا .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ، کە به پێ ی ئاماری ڕاگەیەنراو لەو ماوەیەدا ( 1220)حاڵەتی تووشبووێ نوێ تۆمار کراوە، هەروەها ( 701) تووشبووش چاکبوونەتەوە و هەروەها ( 8023) پشکنینی نوێ ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ( 22 ) کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، کە ( 4 )کەسیان دانیشتوی هەولێرن و( 10 ) کەسی تریان دانیشتوی دهۆک و ( 8 ) کەسەکەی تر دانیشتوی سلێمانین . وەتائێستا لە هەرێمی کوردستان (4648) تووشبوو بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە .

93 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2021 3:44:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ