هەواڵ
ژنێک لە ناحیەی سەنگەسەر کوژرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

کاتژمێر 10ی ئەمشەوی پێنج شەممە 23 ی تەموزی 2021 ، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بەقەزای پشدەر ژنێک کوژراو دوو کەسی تریش بریندار بوون .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "ئەمشەو تەرمی ژنێک بەناوی ( ن . ر . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1972 پیشەی ژنی ماڵ٫ دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆسخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەجەستەیەوە هەیە" .

ناوبراو وتیشی "بەوتەی مێردی ژنە کوژراوەکە "ئەمشەو بە میوانی چونەتە ماڵی خرمێکی خۆیان، بەڵام کەسێک تەقەی لەو ماڵە کرد کە بەمیوانی بۆی چووبوون هاوسەرەکەی کوژراوە و کوڕێکی و کەسێکی تریش بریندار بوون ، لەئێستادا هێزەکانمان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و باری تەندروستی بریندارەکانیش جێگیره " .

هەروەها وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد ، لەداهاتودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە دەخەینەڕوو .
129 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/23/2021 1:25:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ