هەواڵ
ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم
 دانەر ڕەشید


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا ڕونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ، "حكومەتی هەرێمی لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان  بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت".

لە رونکردنەوەیەکیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموزی 2021  هاتووە، "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە".

ئەوەش هاتووە، " بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت".

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە  یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و  ئەم پڕۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت".






134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/24/2021 12:21:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ