تەندروستی
عاره‌ق نه‌كه‌یته‌وه‌ چی‌ ڕوو ده‌دات ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

عاره‌ق كردنه‌وه‌ زیاتر له‌ وه‌رزی‌ هاویندا ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌بینه‌وه‌ ، كه‌ كه‌متر كه‌سێك ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ بگونجێنێت ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك گیر و گرفت كه‌ هۆكاره‌كه‌ی عاره‌قه‌كردنه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م دژه‌ كرداره‌ سروشتییه‌ی جه‌سته‌ نه‌بێت چه‌ند حاڵه‌تی تایبه‌ت دێنه‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین.

كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست ده‌بێت: عاره‌قه‌كردنه‌وه‌ دژه‌به‌كتریایه‌ چونكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌تاڵبوونی كونه‌كانی پێست له‌و پاشماوانه‌ی له‌وێدا ده‌مێننوه‌. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر عاره‌قه‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌كتریاكانی پێست هه‌ر له‌وێدا ده‌مێننه‌وه‌ رێگه‌ بۆ ورووژانی پێست خۆش ده‌كه‌ن.
مه‌ترسیی تووشبوون به‌ به‌ردی گورچیله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌: هه‌ندێك له‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ عاره‌قه‌كردنه‌وه‌ هۆكاره‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سودیۆم له‌ جه‌سته‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بڕواته‌ ناو گورچیله‌ و میزه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌رد. كه‌وابوو عاره‌قه‌كردنه‌وه‌ راده‌ی خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان.
له‌ هه‌وای گه‌رمدا فێنك نابنه‌وه‌: كاری سه‌ره‌كیی عاره‌قه‌كردنه‌وه‌ فێنككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌، كه‌وابوو ئه‌گه‌ر عاره‌قه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ تووشی سه‌رگێژبوون، گرژبوونی ماسولكه‌، رشانه‌وه‌ و به‌تایبه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمیی جه‌سته‌ ده‌بن و ئه‌م حاڵه‌ته‌ گیانتان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

252 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/24/2021 12:52:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ