هەواڵ
تەرمی دوو برا خنکاوەکەی زێ ی بچوک دۆزرانەوە .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ هەینی 23 ی تەموزی 2021 ، دوو برای تەمەن 18 ساڵ و 20 ساڵی دانیشتوی سنوری ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە لە ئاوی زێ ی بچوک خنکان ، دوای هەوڵێکی زۆر تیمی مەلەوانی بەرگری شارەستانیەتی کۆیە تەرمی دوو براکە لە ناو ئاو دەرهێنرانەوە .

گۆران ئەحمەد ، بەڕێوەبەری بەرگری شارەستانیەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند " دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ هەینی دوو برا بە ناوەکانی ( ئەحمەد کەمال و محمەد کەمال ) دانیشتوی گوندی کانی کوردەی سەر بە ناحیەی ئاشتی لە زێ ی بچوک سرقاڵی مەلەکردن بوون و بەهۆی نەشارەزای یان خنکان ، دوای ئاگادار کردنەوەی تیمەکانمان گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو دووبارەیە " .

ناوبراو وتیشی " دوای هەوڵێکی زۆر تیمەکانی مەلەوانیمان توانرا ئەمڕۆ لە دووکاتی جیاوازدا تەرمی هەردوو براکە دەربهێنینەوە ، داوا لە هاولاتیانیش دەکەین بۆ سەلامەتی گیانیان دوور کەونەوە لە مەلە کردن و پابەندی تابلۆی رێنمایەکان بن بۆ ئەوەی ئاسودەی کەس و کارەکەیان تێک نەچێت و گەشتێکی سەلامەت ئەنجام بدەن " .

116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/24/2021 4:55:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ