زانست
مۆبایلی نوێی‌ گوگڵ بەرهەمهات
 ئاڕاستە

کۆمپانیای‌ گوگڵ رایگەیاندووە کەمۆبایلێکی نوێی‌ بەرهەمهێناوە کەبە پیکسڵ  ئەی‌ ناسراوە و بەنەوەی‌ پێنجەم فایڤ جی کاردەکات. 

نرخی ئەم مۆبایلە نوێیە 449 دۆلاری‌ ئەمریکییە کەنیوەی‌ نرخی ئایفۆنێکە 

مۆبایلە نوێیەکە پرۆسێسەری‌ سناپ دراگۆ 765 ی هەیە کەناسراوە بەخێرایی کارکردن و کەمتر ووزە سەرف کردن و لەو ئامێرانەدا کاردەکات کەبەسستمی ئەندرۆید کاردەکەن. 

ووزەی‌ باتریی ئەم مۆبایلە 4680 ملی ئەمپێرە و مانای‌ وایە باترییەکەی‌ کەمێک گەورەیە، قەبارەی‌ شاشەکەشی 6.34 ئینجە.

شاشەکەی‌ بەرگەی‌ تەڕبوون و تەپوتۆز دەگرێت و بڕوانامەی‌ ئای بی 67 ی‌ هەیە بۆ بەرگەگرتنی کەوتنە نێو قولایی ئاوەوە. 
 

223 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/18/2021 10:13:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ