هەواڵ
نرخى به‌نزین كه‌م كرایه‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ نرخى به‌نزین له‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كى شارى سلێمانى كه‌م كرایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا نرخى لیترێك به‌نزین به‌ ٧٣٠ دیناره‌. 

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وته‌وه‌،خاوەنی یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی  ئاشكراى كردووه‌: لە دوانیوڕۆی ئەمڕۆوە بڕێکی زیادەی بەنزین بۆ 6 بەنزینخانەی شاری سلێمانی دابینکرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بۆ ٧٣٠ دینار دابەزی.
ئه‌و خاوه‌ن به‌نزینخانه‌یه‌ هۆكارى هەرزان بوونه‌كه‌شى گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق

1695 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2021 6:44:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ