هەواڵ
4 منداڵی یه‌ك خێزان به‌یه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌ رووداوێكی‌ دڵته‌زێندا له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ به‌سره‌ی‌ باشووری‌ عێراق، چوار منداڵی‌ یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ دووانیان كچن و دووانه‌كه‌ی‌ تریان كوڕ.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوار خوشك و برا له‌ ناوچه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌سدیقا له‌ شاری‌ به‌سره‌ به‌ ته‌زووی‌ كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست دا.

میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێن: "دوێنێ‌ دایكی‌ ئه‌و چوار منداڵه‌ فه‌رشێكی‌ شتووه‌ و داوای‌ له‌ منداڵه‌كانی‌ كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ربان هه‌ڵیبخه‌ن كه‌ ستاره‌كه‌ی‌ نزیك بووه‌ له‌ ستوونێكی‌ كاره‌بای‌ فشاری‌ به‌رز (11KV)".

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ له‌ كاتی‌ هه‌ڵخستنی‌ فه‌رشه‌كه‌دا سووچێكی‌ به‌ر ته‌لی‌ كاره‌باكه‌ كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ كاره‌با گرتوونی‌.

میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ "ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی‌ له‌و شوێنه‌ نزیكبوون، بینیویانه‌ فه‌رشێك گڕده‌گرێت و كاتێك نزیك بوونه‌ته‌وه‌ چوار منداڵه‌كه‌یان بینیوه‌ كه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌ستبه‌جێ‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كاره‌با كردووه‌ تا كاره‌باكه‌ ببڕن و ته‌رمی‌ منداڵه‌كان بێننه‌ خواره‌وه‌".

چوار منداڵه‌كه‌ش ناویان له‌یس، حه‌سه‌ن، زه‌ینه‌ب و روقیه‌ بووه‌ و ته‌مه‌نیان 13، 14، 15 و 16 ساڵان بوون و له‌ ئێستادا باری‌ ده‌روونی‌ دایك و باوكه‌كه‌ زۆر خراپه‌.
12936 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2021 11:07:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ