تەندروستی
بۆ ئەو كەسانەی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتوە
 ئاڕاستە

لە هەر 100هەزار کەس کە ڤاکسینی فایزەری وەرگرتوە (1 تا 5)کەس توشی هەورکردنی ماسولکەی دڵ بون

 

لە لێکۆڵینەوەی زاناکاندا دەرکەوتوە، کە لە هەر 100هەزار کەس کە ڤاکسینی فایزەری وەرگرتوە (1 تا 5)کەس توشی هەوکردنی ماسولکەی دڵ بون، زاناکان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا پشتیان بەو داتایانە بەستوە کە دامەزراوەی (کلالێت)ی ئیسرائیل بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی بڵاوی کردۆتەوە.

 

زاناکان جەختیان لەوەشکردۆتەوە، کە ئەنجامەکە لە نێوان ئەو کەسانە بەرزتر بۆتەوە کە توشی کۆرۆنابون، بەجۆرێک لە هەر 100 هەزار کەس 11کەسیان توشی هەوکردنی ماسولکەی دڵ هاتون.

 

لێکۆڵینەوەکە دوای ئەوە دێت، کە ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر بایۆتیک داوە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 16ساڵیەوەیە.

4475 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2021 7:19:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ