ئابوری
وه‌زاره‌تی‌ دارایی بەهۆی قەرەباڵەغیەوە گۆڕانكاری كرد
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بە گوێەی وتەی به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ، گۆڕانكاری له‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌دا كراوه‌ و واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ پێشخراوه‌.

 

حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لە لێدوانێکدا ڕاگەیاندوە" گۆڕانکارییەک لە وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کراوە، پێشووتر لەگەڵ خانەنشینانی شارستانی جیاوازییان یەک ڕۆژ بوو، بەڵام ئەو مانگە خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی لە ناوەڕاستی هەفتە لە لیستی چوارەم، یان پێنجەمی دابەشکردنی مووچە دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هه‌رێمی كوردستا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوە، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمەرگە و شارستانی بە دوای یەک دەدرا، بەوەش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر لە بانکەکان دروست دەبوو، گلەییەکی زۆر هەبوو، بۆیه ئەو گۆڕانکارییە کراوە.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، سەرەتا پێشنیاز کرا مووچەی خانه‌نشینانی شارستانی پێش بخرێ، دواتر سەربازی پێش خرا،

ڕوونیشی كرده‌وه‌، پارەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی له پارەی خانەنشینانی شارستانی زۆرترە، بەڵام دواجار بڕیار درا مووچەی خانەنشینانی سەربازی پێش بخرێ، ئه‌گه‌ری هه‌یه مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌ش بكرێت.

2633 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2021 8:27:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ