زانست
چیتر واتساب لەسەر ئەم مۆبایلانە ئیش ناکات
 ئاڕاستە

بڕیارە واتساپ لەکاربکەوێت لەسەر کۆمەڵێک لەمۆبایلە زیرەکە کۆنەکان، کەئەمەش لەدوومانگی ئایندەدا ئەنجام دەدرێت و ملیۆنان کەس بەهۆیەوە زەرەرمەند دەبن و چیتر ناتوانن نامەکانیان ببینن. 
لەرۆژی‌ نۆڤەمبەری‌ ئایندەوە، واتساپ چیتر کارناکات لەسەر مۆبایلە کۆنەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس . 
بەپێی‌ زانیارییەکانی The Sun ی‌ بریتانی، مۆبایلەکانی ڤیرژنی ئەندرۆید 4.04 و پێشتر و ئای ئۆ ئێس 9 چیتر واتساپ کارپێ ناکەن. 
ئەمەش مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس مینی ٣ و تریند ٢ و تریند لای و کۆر و ئایس ٢ دەگرێتەوە ، لەگەڵ مۆبایلەکانی ئێڵ جی ئۆپتیمەس ئیف  و ئێف ٥ و ئێل ٣ دوال و سۆنی ئیکسپیریا و هواوی ئەسێند میت و ئەسێند دی ٢. 
لەگەڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ئێس ئای‌ و ٦ ئێس و ٦٦ ئێس پڵەس. 

526 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/3/2021 6:03:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ