هەمەڕەنگ
4 بنه‌مای‌ سه‌ره‌كی‌ تا ببیته‌ به‌رێوه‌به‌رێكی باش
 ئاڕاستە

 به‌رێوه‌بردن ته‌نیا بابه‌تێك نیه‌ هه‌ر كه‌س بێت و سه‌ركه‌وتوبێت به‌ڵكو پێویستی به‌هونه‌ر و لێهاتوویی هه‌یه‌، پێویستی به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك هه‌یه‌ تا به‌رێوه‌به‌ر بتوانێ سه‌ركه‌وتووبێت له‌وبه‌رپرسیارێتیه‌ی‌ پێی‌ دراوه‌. 

نوسه‌ر "دیل كارنیجی" ده‌ڵێت چه‌ند بنه‌مایه‌ك هه‌یه‌ هاوكاریت ده‌كات بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌ت و ئاماده‌ت ده‌كات تا ببیته‌ به‌رێوه‌به‌رێكی سه‌ركه‌وتوو، له‌نێویاندا: 

1. ره‌خنه‌ له‌كارمه‌نده‌كانت مه‌گره‌ و به‌خراپه‌ باسیان مه‌كه‌: چونكه‌ ئه‌مه‌ هه‌ستی‌ بێزاریان لا دروست ده‌كات و هه‌ست به‌زوڵم و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی‌ كورتهێنانه‌ له‌كاره‌كه‌دا. 
2. گرنگیبه‌وه‌ بده‌ كه‌پێشكه‌شی‌ ده‌كه‌ن و وا بكه‌ هه‌ست بكه‌ن كه‌گرنگن، وه‌ك چۆن كارمه‌نده‌كانت رێزت ده‌گرن تۆش هه‌مان شت بكه‌ تا ئه‌وانیش هه‌ستی گرنگی پێدانیان هه‌بێت .
3. دكتاتۆر مه‌به‌: مه‌ڵێ ئه‌وه‌ بكه‌ و چی مه‌كه‌ و چۆن به‌ڵكو ده‌توانیت بڵێت تۆ ده‌توانی ئه‌م كاره‌ بكه‌یت كه‌س وه‌ك تۆ ناتوانێ بیكات، به‌م جۆره‌ له‌دكتاتۆربوون دوورده‌كه‌ویته‌وه‌. 
4. راستگۆبه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانتدا: به‌قسه‌ی‌ لوس له‌گه‌ڵیان قسه‌ مه‌كه‌ و له‌ناختدا به‌شتێكی تر بێت، ئه‌وان ره‌نگه‌ گه‌وره‌تر و شاره‌زاتر بن بۆیه‌ ده‌بێ شێوه‌ و ئیسلوبی خۆت بگۆڕیت و واز بهێنیت له‌فه‌رماندان.
 
175 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2021 2:31:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ