هەمەڕەنگ
شه‌وان تا خه‌وت لێ‌ بكه‌وێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ماندویه‌تی زۆر و ده‌نگه‌ ده‌نگ ڕێگری له‌ حه‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌پێی پێویست ناخه‌ویت یان به‌خه‌به‌ر دێیت، كاتێك ده‌ته‌وێت بۆ جاری دووه‌م خه‌وت لێبكه‌وێته‌وه‌ زۆركات كارێكی ئاسان نابێت.

یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژدا هه‌ست به‌ خه‌واڵووی ده‌كه‌یت و به‌رده‌وام باوێشك ده‌ده‌یت، باش نه‌خه‌وتنه‌ له‌ شه‌ودا، پزیشكانی بواری نوستن ئاماژه‌یان به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان كردووه‌ بۆ دووباره‌ خه‌ولێكه‌وتنه‌وه‌.
له‌ زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گرفته‌كانی خه‌وزڕان كردووه‌ له‌گه‌ڵ دووباره‌ خه‌ولێكه‌وتنه‌و:-.
 هه‌موو كه‌سێك زۆركات له‌نیوه‌ی شه‌ودا به‌خه‌به‌ردێت و به‌رده‌وام سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات تا بزانێت كاته‌كانی خه‌وی چه‌ند بووه‌ و له‌كه‌یدا به‌خه‌به‌ر بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات له‌ دڵه‌ڕاوكێدا بێت و دره‌نگتر بۆ جاری دووه‌م خه‌وی لێبكه‌وێته‌وه‌.
شه‌وان به‌هۆی‌ میز كردنه‌وه‌ خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ خه‌وت لێبكه‌وێته‌وه‌ ڕووناكی ژووره‌كه‌یت زۆر نه‌بێت، چونكه‌ ڕووناكی زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌ردانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین هه‌یه‌ كه‌ دووباره‌ چوونه‌ باری خه‌و قورس ده‌كات .
 له‌كاتی به‌خه‌به‌رهاتن ڕووناكییه‌كی كز هه‌بێت ، كه‌ كاری دووباره‌ خه‌ولێكه‌وتنه‌وه‌ ئاسان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ هیچ جۆرێك دوای به‌خه‌به‌رهاتن خه‌وی لێنه‌كه‌وته‌وه‌،  باشتره‌ جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی جێبهێڵێت،  كتێب یان گۆڤار و ڕۆژنامه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ ، دووربكه‌وه‌ره‌وه‌  له‌ به‌كارهێنانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر.
148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/13/2021 11:38:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ