هەواڵ
كاته‌كه‌ی‌ ئاشكرابوو..ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو یەکەم کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە.

(بەدر زیاد) ئەندامی لیژنەکە بە عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، کشانەوەی یەکەم کاروانی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست دەکەن بە کشانەوە، بڕیاریشە دوایین کاروانیان لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بکشێنەوە و کۆتایی بە بوونیان لە عێراق بھێنن. 
لە عێراق نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی ھەن و ئەرکیان روبەڕوبوونەوەی شانە نوستووەکانی داعشە، لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵیش ئەرکیان بۆ راوێژکاری و راھێنان بە سوپای عێراق دەگۆڕێت. 

525 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 4:14:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ