هەمەڕەنگ
ئه‌و سه‌ووزه‌واتانه‌ی‌ یارمه‌تی‌ ده‌رن له‌ سووتانی‌ چه‌ووری‌ وورگ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان به‌ده‌ست چه‌ووری‌ وورگه‌وه‌  ده‌ناڵێنین ، چه‌نده‌ له‌ش و لارت جوان بێت بوونی‌ وورگ هۆكاری‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ تێك دان و ناشرین ده‌ركه‌وتنی‌ له‌ش و لار ، زۆربه‌مان ده‌پرسین چی‌ بخۆین تا وورگمان گه‌ووره‌تر نه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ ئه‌و ژه‌مانه‌ بخۆین كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات چه‌ووری‌ وورگت بتوێنێته‌وه‌ .

*ڕۆژانه‌ بروكلی‌ زۆر بخۆ ، چونكه‌ بروكلی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم و یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشه‌ بۆ تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌ووری‌ وورگ و هه‌م تێریشت ده‌كات .
*سپیناخ به‌ سوتێنه‌رێكی‌ زۆر باشی‌ چه‌ووری‌ داده‌نرێت .
*چه‌وه‌نده‌ر یه‌كێكه‌ له‌ خێزانی‌ سه‌ووزه‌وات كه‌ زۆر به‌سووده‌ ڕۆژانه‌ خواردنی‌ پارچه‌یه‌ك چه‌وه‌نده‌ر چه‌ووری‌ ده‌سوتێنێت .
*پیاز ، هه‌رس كردن خێرا ده‌كات كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بچووك كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ووری‌ وورگ .
ده‌توانیت ئه‌م سه‌ووزه‌واتانه‌ ڕۆژانه‌ هه‌روه‌ك زه‌لاَته‌ بیخۆیت ، خواردنی‌ قاپێك به‌تێكه‌ڵی‌ له‌م سه‌ووزه‌واتانه‌ سوودی‌ ئێجگار زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ سوتانی‌ چه‌ووری‌ وه‌ هه‌ستی‌ برسێتیشت ناهێڵێت .

281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/18/2021 10:30:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ