هەواڵ
فاروق مەلا مستەفا باسی هەڕەشە دەكات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

فاروق مەلا مستەفا خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق رەتیدەکاتەوە ھەڕەشەی لێکرابێت و دەڵێت بەشێک نییە لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی.

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ  درەو میدیا فاروق مەلا مستەفا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەوترێت بەم دواییە ئیشوکاریان لە سلێمانی بەھۆی ناکۆکییە ناوخۆییەوە یەکێتییەوە دوچاری ھەڕەشە بوەتەوە.

 دەشڵێت، ھەر بە نمونە پرۆژەی شارێکی گەشتوگوزاریی ‌و نوێ لە دوکان کە سەرقاڵی دروستکردنین، کاک قوباد ‌و کاک بافڵ بەشێوەیەکی سەرسەختانە پشتیوانی جێبەجێکردن ‌و تەواوکردنی دەکەن ‌و ھیچ جۆرە رێگرییەک بۆ ئەم پرۆژەیە و پرۆژەکانی تری ئەوان دروست نەبووە.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن کێشە بۆ کارەکانیان دروستکرابێت، فاروق مەلا مستەفا دەڵێت، ھیچ کێشەیەک بوونی نییە، بەڵام رەنگە وەکو ھەموو پرۆژەیەکی گەورە ھەندێک رۆتین کارەکانی دواخستبێت، بەڵام ئێستا بە گەرموگوڕی خەریکی ئامادەکردنی ئەو گرێبەستەن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم، لە لایەنی حکومەتەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرپەرەشتیاری پرۆژەکە دەکات، کاک قوباد بەجددی کار لەسەر پێشکەوتن ‌و دامەزراندن ‌و دەستپێکردنی ئەم پرۆژە گەورەیە دەکات لەگەڵیاندا.

634 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/18/2021 6:32:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ