تەندروستی
چایه‌ك به‌ته‌واوی‌ په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

چای كوجه‌رات یه‌كێكه‌ له‌و گیراوانه‌ی سوودێكی زۆر به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و به‌شێك له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌ستانی خوێن و ڕێكخستنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌ و چه‌ندین سوودی دیكه‌ی گرنگی هه‌یه‌.

به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت (كركدیه‌) ، له‌بازاڕ زیاتر لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ دوكانی‌ داو و ده‌رمان و گژو گیای‌ كورده‌واری‌ لای‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت :
* ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌نتیئۆكسیدانته‌كانی تێدایه‌ كه‌ ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ هه‌ر هه‌وكردنێك له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌بێت .
* كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌رزه‌فشاری خوێن كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
* چه‌وریی خوێن داده‌به‌زێنێت و مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، بوونی‌ چه‌ووری‌ خوێن باوترین كێشه‌ی‌ ته‌ندروستییه‌ كه‌ زۆرجار زۆربه‌مان دووچاری‌ ده‌بینه‌وه‌ .
* ته‌ندروستی جگه‌ر باشتر ده‌كات و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر تێكشكاندنی چه‌ورییه‌كانی چوارده‌وری جگه‌ر.
دوو كه‌وچكی چا له‌ گوڵی‌ كوجه‌رات  بخه‌ره‌ ناو كوپێك ئاوی گه‌رمه‌وه‌ پاشان بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك دایبنێ و به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌ لێی بخۆره‌وه‌

147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 9:27:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ