هەمەڕەنگ
شه‌ش ڕه‌فتار یارمه‌تیت ده‌دات چی‌ تر جگه‌ره‌ نه‌كێشیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

جگه‌ره‌كێشان بووه‌ته‌ خوو بۆ به‌شێكی‌ زۆربه‌مان  ئه‌وه‌ش چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌ندێك گۆرانكاری بچووك له‌ شێوازی ژیاندا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌كێشان.

* به‌شێوازێكی ئه‌رێنی بیربكه‌ره‌وه‌ و مه‌ڵێ چه‌ند جاری تر هه‌وڵمداوه‌ و شكستم هێناوه‌.
* پلانێكی گونجاو دابنێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان تا ده‌گه‌یته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌یكێشیت.
* هه‌ندێك له‌خۆراكه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی چێژی زیاتر به‌جگه‌ره‌كه‌ ببه‌خشن وه‌ك خواردنی گۆشت، بۆیه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ كه‌م بكه‌ره‌وه‌ ،  ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ چێژی جگه‌ره‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌لات وه‌ك په‌نیر و سه‌وزه‌وات.
* خواردنه‌وه‌كانی وه‌ك چا و قاوه‌ و كۆلا و كهوله‌كان واده‌كه‌ن زیاتر چێژ له‌ كێشانی جگه‌ره‌ ببینیت، بۆیه‌ دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ لێیان یاخود زۆر كه‌میان بكه‌ره‌وه‌..
* وه‌رزشكردن هاوكاریت ده‌كات له‌وه‌ی مێشكت ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی دژه‌ مادده‌ی كیمیای بنێرێت بۆ جه‌سته‌ت.
* ده‌مت به‌جوینی بنێشت مه‌شغوڵ بكه‌، و هه‌وڵبده‌ ده‌سته‌كانت به‌تاڵ نه‌بن، چونكه‌ كاتێك هیچ نیه‌ بیكه‌یت حه‌زت له‌ كێشانی جگه‌ره‌ ده‌بێت.
155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 10:00:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ