کۆمەڵایەتی
چۆن ده‌توانیت كه‌سێكی زیره‌ك و لێهاتوو بیت؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زیره‌كی خاسیه‌تێكه‌ ده‌توانین گه‌شه‌ی پێبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی ژیری و مێشكمان به‌هێز بكه‌ین، لێره‌وه‌ باس له‌ چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌كه‌ین:

*خواردنه‌وه‌ی ئاو دوای له‌خه‌و هه‌ستان، چونكه‌ تۆ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خه‌وتوویت، خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ مێشكت ده‌پارێزێت له‌ وشكبوونه‌وه‌ و چالاكت ده‌كات.
*خوێندنه‌وه‌ هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێزكردنی تواناكانت، له‌دوای خواردنی ژه‌می خۆراكی ئێواره‌ زۆر گرنگه‌ مێشكت فراوان ده‌كات.

*خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز زۆر گرنگه‌، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، یارمه‌تی مێشكیان ده‌دات پشوو بده‌ن.
*خه‌وی كورت كورت له‌نێوانی خوێندن و ماندووبوونه‌كانی ژیاندا یارمه‌تی مێشكت ده‌دات به‌توانا بێت .
*ڕۆیشتن به‌پێ ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و گه‌یاندنی ئۆكسجین به‌ له‌شت.
*بیركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ئیجابیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌هۆی فراوانكردنی بیركردنه‌وه‌ی تۆ.
163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 11:03:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ