هەواڵ
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندام بووەكانی سەنگەر دەكات
 ئاڕاستە
رۆژی یەك شەممە ١٩-٩-٢٠٢١، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری سلێمانی سەردانی بارەگای كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندام بووەكانی سەنگەری كرد و لەگەڵ سكرتاریەتی كۆمەڵەكە كۆبۆوە، لە دیدارێكدا بیروڕا سەبارەت بەبارودۆخی سیاسیی و پێشهاتەكانی ئێستا ئاڵوگۆڕكرا.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەوتەیەكیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پێشمەرگە كەمئەندام بووەكانی سەنگەر دەربڕی و وتی: پێشمەرگە كەمئەندام بووەكانی سەنگەر لەلایەن سەرۆك مام جەلالەوە شەرەفی نازناوی (شەهیدی زیندوو)یان پێبڕاوە كە پڕاوپڕە بە مێژوو و قوربانیدانتان، بۆیە خزمەتكردنتان ئەركە و هەمیشە پاڵپشتی بەهێز دەبین بۆ بەدەمەوە چوونی خواست و داواكانتان.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ پرسی نەتەوەیی بۆ خەڵكی كوردستان، هەروەها بەهێزی پێگەمان لە بەغدا كاریگەری دەبێت بۆ یەكلاكردنەوە و چارەسەركردنی كۆی پرسەكانی پەیوەندیدار بە خەڵك و هەرێمەكەمانەوە، بۆیە دەبێت كار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان بكەین، لەمڕوەوە رۆڵی پێشمەرگە كەمئەندام بووەكانی سەنگەریشی لەزیاتر سەرخستنی پرۆسەكەدا بەرزنرخاند.

لای خۆیەوە، شوان موغاغی سكرتێری كۆمەڵەكە، سوپاسی  بەسەركردنەوەكەی خاتوو شاناز-ی بۆ كۆمەڵەكەیان كرد و رایگەیاند، وەك كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندام بووەكانی سەنگەر دەستیان كردووە بە ئامادەكاری و جێبەجێكردنی بەرنامەكان بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، هاوكات وەك هەردوو لقی(سلێمانی و شارباژێر-دووكان)كۆمەڵەكە كە لەسنوری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانیدان هاوكار و تەواوكاریش دەبن لەجێبەجێكردنی پلانی بەرپرسی میحوەری سلێمانی، وتیشی:لەم قۆناغەشدا كە یەكێتی پێویستی پێمانە ئامادەیی تەواومان كردووە بۆماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و لەسەرجەم ناوچەكان و لەڕێی لقەكانمانەوە، هەوڵەكانمان بۆ ئەو مەبەستە چڕكردۆتەوە.

دواتر و لەگفتوگۆیەكی كراوەدا، ئامادەبووانی كۆبونەوەكە، سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خستەڕوو.

141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 2:09:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ