هەواڵ
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە خوێندكارە سەركەوتووەكان
 ئاڕاستە
رۆژی 19ی ئەیلول و لەرێورەسمێكی شایستەدا لەشاری سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكەی قۆناغی دوانزە كە لەسەر ئاستی هەرێم لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری توانیویانە كۆنمرەی بەرز بەدەست بهێنن.

لەو رێورەسمەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نزیكەوە خوێندكارە سەركەوتوو و خێزانەكانی بەسەركردەوە و بەو ٣٩ خوێندكارە یەكەمەی شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەوپەڕی رێز و پێزانیم پێشكەشی ئێوە دەكەم بۆ شەونخونی و تێكۆشانتان، سوپاس بۆ ئەو هەوڵانەی كە لەماوەی ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 دا خستووتانەتە گەڕ، كەسەلماندی چەندە خاوەنی ئیرادەی بەهێز و بە پەرۆش و ئارامگرتوون. 

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی : ئێوەی كوڕان و كچانی سەركەوتووی ئەم پارێزگایە، جێی شانازین بۆ ئێمە و خێزان و خوێندنگە و هەرێمەكەتان، هیواخوازم لەسەركەوتنی بەردەوامدابن بۆ قۆناغەكانی تری ژیانتان، هاوكات سوپاسی دایكان و باوكانتانیشتان دەكەم بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنیان لەبەردەوامی خوێندن و شەونخونی.

112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 4:50:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ