هەواڵ
بۆ پشتیوانی لە لیستی هاوپەیمانی مەکتەبی ڕێکخستن مەڵبەندی چەمچەماڵی بەسەرکردەوە
 ئاڕاستە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩-٩-٢٠٢١، دەستەیەکی مەکتەبی ڕێکخستن کەپێک هاتبوو لەژمارەک ئەندامانی مەکتەب  کەنوێنەرانی بۆردەکانی ڕێکخستن وهەڵسەنگاندن وبەدواداچون و ئامارو ڕاگەیاندن سەردانی کۆمیتەکانی تەکیەو شۆڕش وئاغجەلەرو فەرمانبەران وچەمچەماڵیانکرد لەسنوری مەڵبەندی ڕێکخستنی چەمچەماڵ.

 لەوسەردانانەدا کۆبونەوە لەگەڵ ستافی کۆمیتەکان ودواترپێشوازیان لەوئاپۆرەی هەڤاڵانی نوێکرد لەوسنورانەدا.

 لەکەش وهەوایەکی دیموکراسیانەدا هەڵبژاردن بۆ ئەوئۆرگانەنوێینانەکرا ولێپرسراوی کەرت وپۆلەکانیان هەڵبژێردران ولەلایەن هەیئەتی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پیرۆزبایان لێ کراو و دەستخۆشیان لێکراکە خەبات وتێکۆشانی خۆیان لەناوڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دەستپێبکەن .

هەرواها داوایان لێکرا کەبەوپەڕی توانایانەوە دەسپێکی کارەکانیان لەناوئۆرگانەکاندا کارکردن بێت بۆسەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان وهەڵمەتی دەرگابەدەرگا لەسنوری کۆمیتەکانیان بکەن تا زۆرترین کاندیدی  لیستی هاوپەیمانی سەربکەون ببنە داکۆکیکاری تەواوی مافەکانیان  لەبغداد وهیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن پاشان هەڤاڵانی مەڵبەندوکۆمیتەکان سوپاسی ئەوسەردان وبەسەرکردنەوپشتیوانەی مەکتەبی ڕێکخستنیان کرد وبەڵێنیان دا درێغی نەکەن لەکارکردن بۆسەرخستنی لیستی هاوپەیمانی وکاندیدەکانیان.
 پاشان هەیئەتەکەی مەکتەبی ڕێکخستن چەند بنەماڵەیەکی تێکۆشەری سنورەکەیان بەسەرکردەوەو داوایان لێکردن  پشتیوانی لەلیستی هاوپەیمانی کوردستان بکەن بۆسەرخستنی لەم هەڵبژاردنانەدا.

113 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 7:04:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ