هەواڵ
دانیشتوانی گوندی سیرین پشتگیریی بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان دوپاتدەکەنەوە
 ئاڕاستە
لە درێژی بەسەرکردنەوەی ماڵی کەسایەتییە تێکۆشەرو دڵسۆزەکانی سنوری بازنەی یەکی سلێمانی، ئاوات محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی (ی. ن. ک) چەند ماڵێکی دانیشتوانی گوندی شێخەڵمارێنی بەسەرکردەوە، دواتریش بە هاورێیەتی د. نەرمین مەعروف سەردانی ماڵی شێخ جەلالی سیرینی کرد.

لە دیدارەکەدا ئاوات محەمەد بە وردی باسی لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە کرد بۆ ئێستا و ئایندەی کوردستان و رایگەیاند، "دەبێت تیمێکی بەهێزمان لە بەغدا بێت بۆئەوەی بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکات و درێژە بەهەوڵەکانی جەنابی مام جەلال و کاک قوباد بدەن، هەربۆیە کەسانی زۆر بەتوانامان کاندید کردووە بۆئەوەی ئەو شەڕەمان بەسەرکەوتووی بۆ بکات".

هەروەها هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕانیشی بە گرنگ بۆ دەستکەوتە نیشتیمانییەکان و ئارامی و خزمەتگوزاری سنورەکەمان وەسف کرد.

دواتر د.نەرمین مەعروف_ کاندیدی ژمارە ۳۱ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری زۆر لە عیراقدا دروست دەکات ودەبێت خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، وتیشی گرێی کێشەکانمان لە بەغدا دەکرێتەوە و دەبێت قوڵایی سیاسەتمان بەغدا بێت.

دانیشتوانی گوندی سیرین پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان دوپاتکردەوەو رایانگەیاند کە خۆیان بەبەرپرس دەزانن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و لیستی هاوپەیمانی کوردستان.

252 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 9:02:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ