هەواڵ
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دەبێ كادرانی یەكێتی و گۆڕان ئەرك و بەرپرسیارێتی سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان لەئەستۆبگرن
 ئاڕاستە
ئەمڕۆ 19ی ئەیلول، لە هۆڵی دادە(هێرۆ) لە بارەگای مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردن، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد راوێژكاری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و گۆڕان لە یەكە ئیدارییەكان و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كاریگەری لەسەر بەهێزی پێگەی كورد كرد، وتی: هاوپەیمانی كوردستان بە‌شێكە‌ لە‌خە‌ونی خوالێخۆشبووان سەرۆك مام جەلال و كاك نە‌وشیروان بۆیە دەبێت كار بۆ سەرخستنی بكەین، بەدڵنیاییەوە بە بەیەكەوەبوون و یەك دەنگیمان بەهێزترین، بەسەركەوتنمان پێگەشمان لە بەغدا بەهێزتردەبێت بۆ داكۆكیكردن لە ماف و داوا رەواكانی كۆمەڵانی خەڵك. 

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هەر لەمیانەی قسەكانیدا، جەختی لەوەشكردەوە كە دەبێت كادرانی یەكێتی و گۆڕان هەمووان بەشداربن لەسەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی، لەمڕوەوە داوای لە نوێنەرانی یەكێتی و گۆڕان كرد لەدوای دەوامی فەرمی وەك كادرێك، ئەرك و رۆڵی حزبیان بگێڕن و هاوڵاتیان هۆشیار بكەنەوە و هانیان بدەن بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەكە و پشتیوانیكردن لە هاوپەیمانی كوردستان.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، بەداتا و زانیاری، زانیاری وورد لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی ئەمجارە و دابەشكاری بازنەكان و چۆنیەتی دەنگدان، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی روونكرایەوە.

112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 9:49:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ