زانست
ئایفۆن 13كەوتە بازاڕەوە
 شادان حەسەن

كۆمپانیای ئەسێ كەوتە بازاڕی زنجیرە مۆبایلی iphon 13 pro Maxی راگەیاند.


كۆمپانیای ئەسێ ئەمڕۆ شەممە 25ی 9ی 2021، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  جارێكی دیكە بەبازاڕكردنی مۆدێلی نوێی ئایفۆن 13ی پرۆ ماكسمان رێكخست و  وەك دەزانن ساڵانە  لەگەڵ بەبازاڕكردنی بەرهەمە نوێیەكانی كۆمپانیای ئەپڵ لە جیهاندا لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش لەهەمان رۆژدا بەرهەمەكان بەبازاڕ دەكرێن.
وتیشی "ئێستا ئایفۆن 13 پرۆ و 13 پرۆ ماكس بۆ بەكارهێنەران و هەواداران خراوەتەڕوو  ئەوەی ئەم مۆدێلە نوێیەی ئایفۆن جیادەكاتەوە لەگەڵ جۆرەكانی دیكە ئەوەیە بەرزكردنەوەی خێرای پرۆسێسەر و جیپییوی ئامێرەكەیە، هاوكات باتریەكەی و شاشەكەی بەرز كراوەتەوە.

ئامێرەكە لەسەر خواستی سینەماكار و گەیمەران دروستكراوە،  كامێراكەی 12 مێگا پێكسڵە،  رەنگی نوێی ئامێرەكە شینی كاڵە، هەرئەمڕۆ بەردەست دەبێت، نرخەكەشی لە هەزار و 295 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/25/2021 10:25:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ